پۆڵیسەی خۆیی زومی
ئەم پۆلیسەی خۆیییە کۆکراوەتەوە تا باشتر خزمەتی ئەوانە بکات کە پەرۆشن لەوەی چۆن "زانیاری ناسراوی کەسی" خۆیان (پی ئای ئای) لەسەر هێڵ بەکاردەهێنرێت. (پی ئای ئای) وەک لە یاسای خۆیی و ئاسایشی زانیاری ویلایەتە یەکگرتووەکان وەسف کراوە ئەو زانیاریەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەتەنها خۆی یا لەگەڵ زانیاری تر بۆ دەست نیشانکردن یا پەیوەندی کردن یا دۆزینەوەی شوێنی تاکە کەسێک یا دەستنیشانکردنی تاکەکەسێک لە دەوروبەردا. تکایە بەوریاییەوە پۆڵیسەی خۆیی ئێمە بخوێنەوە بۆئەوەی تێگەیشتنی ڕوونت هەبێت لەسەر ئەوەی ئێمە چۆن (زانیاری ناسراوی کەسی) تۆ کۆدەکەینەوە یا دەیپارێزین یا جگەلەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین بە پێی وێبگەکەمان.
کارگوزاری ڕێگەپێدان بۆ چوونە ژوورەوە چ مۆڵەتێک داوا دەکات؟
- پرۆفایلی گشتی. ئەمە بریتیە لە داتای دیاریکراوی بەکارهێنەر وەک ناسنامە و ناو و وێنەو ڕەگەز و شوێنەکەی .
- ناونیشانی ئیمەیڵ
ئێمە چ زانیاریەکی کەسی لە خەڵکەکە کۆدەکەینەوە لەڕێگای وێبگەکەمانەوە؟
- زانیاری لە پرۆفایلی کۆمەڵایەتی بنەڕەتی (ئەگەر بەکاربهێنرێت) و ئیمەیڵ.
- چالاکی کۆرس و خول.
- پێوانی دووراودووری شوێنی گشتی، ئیتر ئێمە دەزانین لە چ وڵاتێک ڕاهێنانی ئێمە بەکاردەهێنرێت.
کەی ئێمە زانیاری کۆدەکەینەوە؟
- ئێمە زانیاری تۆ کۆدەکەینەوە لە چوونەژوورەوەدا.
- هەروەها ئێمە شوێن پێش کەوتنی تۆ دەکەوین لەڕێگەی کۆرسی ڕاهێنانەکەوە.
چۆن ئێمە زانیاری تۆ برکاردەهێنین؟
- ئێمە زانیاری تۆ بەکاردەهێنین بۆ دروست کردنی هەژمارێکی بەکارهێنەر لە سستمی زومی لەسەر بنەمای ناونیشانی ئیمەیڵەکەت.
- ئێمە ئیمەڵت بۆ دەکەین بە ئیمەیڵی تایبەت بە ڕێککەوتنی بنەڕەتی وەک داواکردنی رێکخستنەوەی وشەی نهێنی و وریاکردنەوەکانی تری سستم.
- ئێمە ئیمەیڵی هاندان و بیرخەرەوەی ناوبەناو دەکەین کە ئەمەش پشت دەبەستێت بە پێش کەوتنی تۆ بەناو ڕاهێنانەکەدا.
چۆن ئێمە زانیاری تۆ دەپارێزین؟
لەکاتێکدا ئێمە نهێنیکردن بەکاردێنین بۆ پارێزگاریکردن لەو زانیاریە هەستیارەی لەسەر هێڵ دەگوازرێتەوە، هەرەوها ئێمە پارێزگاری لە زانیاریەکەی تۆ دەکەین لە (دەرهێڵ) یش. تەنیا ئەندامانی تیم ئەوانەی پێویستیان بە زانیاریەکەیە بۆ نواندنی کارێکی دیاریکراو ( بۆ نمونە، کارگێڕی وێبگە یا کارگوزاری سەوداکار ) ڕێگەدراو دەبن دەستیان بگات بە زانیاری ناسراوی کەسی.
زانیاری کەسی تۆ لەپشت تۆڕی زامنکراودا کۆنترۆڵ دەکرێت هەروەها تەنیا ژمارەیەکی سنوردراو لەکەسەکان توانای دەست پێگەیشتنی هەیە ئەوانەی مافی دەست پێگەیشتنی تایبەتیان هەیە بۆ سستمی وەها، هەروەها داوایان لێدەکرێت زانیاریەکە بەنهێنی بپارێزن. لەگەڵ ئەوەدا، هەموو ئەو زانیاریە هەستیارە/متمانەییە کە تۆ دابینی دەکەیت لەڕێگای تەکنەلۆجیای (چینی سۆکێتی زامن) (ئێس ئێس ئێل) ەوە شفرەدەکرێت.
ئێمە ڕێ وشوێنی ئاسایشی جۆراو جۆر جێبەجی دەکەین کاتێک بەکارهێنەرێک زانیاریەکەی ڕادەست دەکات یا دەگات بە زانیاریەکەی بۆ برەودان بە سەلامەتی زانیاریە کەسیەکەت.
ئایا ئێمە "فایلی ناساندنی بەستنەوە" بەکاردێنین؟
هەر بەکارهێنانێکی (فایلی ناساندنی بەستنەوە) - یا هی ئامرازەکانی تری شوێن پێ هەڵگرتن - لەلایەن ئەم (پرۆگرامە) وە یا لەلایەن خاوەنەکانی کارگوزارانی لایەنی سێیەم کە لەلایەن ئەم (پرۆگرامەوە) بەکاربهێنرێت ئەگەر بەپێچەوانەی ئەوە ڕاگەیاندن نەکرێت خزمەتی دەستنیشانکردنی بەکارهێنەرەکان دەکات و شتەپەسەندەکانی ئەوانی لەبیرە تەنیا بۆ مەبەستی دابینکردنی ئەو کارگوزاریەی کە بەکارهێنەرەکە داوای دەکات.
ئەو داتا کەسیەی کۆکراوەتەوە: ناو و ئیمەیڵ.
دەست پێگەیشتنی تۆ بە زانیاری و کۆنترۆڵ کردنی.
تۆ دەتوانیت بڕیاری پەیوەندی نەکردنی ئایندە بدەیت لەگەڵ ئێمە هەرکاتێک بێت. تۆ دەتوانیت هەموو کاتێک ئەوە ئەنجام بدەیت کە هاتووە بە پەیوەندی کردن پێمانەوە لەڕێگەی ناونیشانی ئیمەیڵی پەیوەندی کردنی ئێمەوە.
ببینە ئێمە چ داتایەکمان کەڵەکە کردووە لە چالاکیەکانی تۆ لەگەڵ ئێمەدا.
- هەر داتایەک ئێمە هەمانە دەربارەی تۆ بیگۆڕە/ڕاستی بکەوە.
- وامان لێ بکە هەموو داتایەک بسڕینەوە دەربارەی تۆ.
- هەرنیگەرانیەکت هەیە دربارەی بەکارهێنانی داتای تۆ لەلایەن ئێمەوە گوزارشتی بکە.
نوێ کردنەوەکان
ڕەنگە (پۆڵیسەی خۆیی) ئێمە ناو بەناو بگۆڕدرێت و هەموو نوێکردنەوەکانیش لەسەر ئەم لاپەڕەیە پۆست دەکرێت.
ئامانجەکانی (پڕۆژەی زومی):
زومی واتای هەوێن بە زمانی یۆنانی. لە (مەتتا ١٣: ٣٣) بە وتەی عیسا کە دەڵێت " شانشینی خودا وەک ژنێک وایە کە بڕێکی بچوک لەهەوێن دەبات و دەیخاتە ناوبڕێکی زۆری هەویرەوە هەتا هەمووی هەڵدێت."ئەمە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن خەڵکی ئاسایی بەبەکارهێنانی سەرچاوەی ئاسایی دەتوانێت کارتێکردنی نائاسایی هەبێت لەسەر (شانشینی خودا). زومی ئامانج دەخاتە سەر پۆشتەکردن و توانادان بە باوەڕدارانی ئاسایی تا جیهان پڕبکەن لەو قوتابیانەی زۆردەبن لە ناو نەوەی ئێمەدا.
زومی سەکۆی ڕاهێنان کردنی سەر هێڵ بەکاردێنێت بۆ پۆشتە کردنی بەشداربوان لە قوتابی دروست کردنی بنەڕەتی و چاندنی کڵێسەی سادە و بنەماکانی زۆرکردن و پرۆسەکان و پراکتیزەکان.